ئێسکەپەیکەری دایناسۆڕێکی گەورە لە زیادکردنێکی ئاشکرای کۆمپانیای سۆزەبیس لە نیویۆرک بە 44.6 ملیۆن دۆلار فرۆشرا کە تاوەکو ئێستا زۆرترین پارەیە کە لە کڕینی بەبەردبوویەکدا خەرجبکرێت.
لە بارەی وردەکاریی ئێسکەپەیکەرەکەوە کۆمپانیای سۆزەبیس دەڵێت، ”ستیگۆساوری رووەکخۆر کە نازناوی ئەپێکسی لێنراوە بەرزییەکەی 11 پێیە و درێژییەکەی 27 پێیە لە لووتەوە تاوەکو کلکی، هەروەها لە ئەمریکا لەدایکبووە و بڕیارە هەر لەوێش بمێنێتەوە”.
ئەپێکس لە ساڵی 2022 لە نزیک شارۆچکەیەک کە ناوی دایناسۆرە لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی رۆژئاوای ئەمریکا بەرێکەوت لەلایەن زانایەکەوە دۆزرایەوە و پێدەچێت نزیکەی 150 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیابێت.
کۆمپانیای سۆزەبیس دەشڵێت، ”ئەو ئێسکەپەیکەرە زیاتر لە 11 هێندەی نرخە خەمڵێندراوەکانی پێش فرۆشتنی زیاتر بووە و مێژووی تۆمارکردووە کە بە 44.6 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە”.
ژمارەی پێوانەیی پێشووی فرۆشتنی ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرەکان لە ساڵی 2020 تۆمارکرا، کاتێک دایناسۆڕی جۆری Tyrannosaurus Rex ناسراو بە ستان 31.8 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.