پیاوێك خانوویەكی خولاو دروستدەكات تا هاوژینەكەی هەڵهاتن و ئاوابوونی ڕۆژ ببینێت

دروستكردنی خانووەكە شەش ساڵی خایاندووە

وەك هەوڵێك بۆ ڕازیكردنی دڵی هاوژینەكەی، پیاوێكی بەتەمەن لە بۆسنە هیوا و ویستی هاوژینەكەی دەهێنێتەدی بە نیشتەجێكردنی لە خانوویەكدا بە چەند تایبەتمەندییەكی جیاواز و گۆڕاو.

فوجین كۆسیچ (72 ساڵ) لەبەردەم ماڵەكەیەوە قسەی بۆ میدیاكاران كرد، وتی، “بێزاربووم لە سكاڵا بەردەوام و داخوازییە دووبارەكانی هاوژینەكەم بەوەی خانوویەكی هەبێت كە چەند ڕوویەكی هەبێت و تیایدا هەڵهاتنی خۆر یان ڕێگای ڕێبواران ببینێت هەركات ویستی، بۆیە پێموت باشە خانوویەكی خولاوت بۆ دروستدەكەم، كە هەركات ویستت ئاراستەكەی بگۆڕیت”.

خانووەكە، كە بووەتە هۆی سەرنجڕاكێشانی سەردانیكەر و گەشتیاران، دەكەوێتە دەشتاییەكانی باكووری بۆسنە، لە نزیك شارۆچكەی سرباك.

خانووەكە لەسەر تیرەیەكی حەوت مەتری دەتوانێت بخولێتەوە و بەهۆیەوە خۆشی وەربگیرێت لە بینینی دیمەنی كێڵگەكانی گەنمەشامی و زەوییە كشتوكاڵییەكان كە لە وەرزی بارانباریندا وەك دارستان دەردەكەون.

كۆسیچ وتی، “خانووەكە دەتوانێت بەشێوەیەكی بازنەی تەواو لە 24 كاتژمێردا بخولێتەوە كاتێك لە كەمترین خێراییدا دابنرێت، هەروەك دەتوانێت خولانەوەیەك لە تەنها 22 چركەدا ئەنجامبدات”.

ئەوەشی ئاشكراكرد، بەهۆی ئەوەی توانای دارایی باش نەبووە، بەتەنها خۆی تەواوی خانووەكەی بونیادناوە، بۆیە دروستكردنەكەی شەش ساڵی تەواوی خایاندووە.

هەروەك بەسەرهاتێكی ئەو ماوەیەی لە دروستكردنیدا بەسەریبردووە، گێرایەوە و وتی، تووشی نەخۆشی دڵ بووە و بەهۆیەوە بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، بەڵام لە نەخۆشخانە داوای لە پزیشكەكان كردووە تەمەنی تەنها بۆ ماوەی یەك ساڵ درێژبكەنەوە تا بتوانێت خانووەكەی تەواو بكات، بەهۆی ئەوەی بیرۆكەكە تەنها لە مێشكی خۆیدا بووە و كەسی دیكە نەیدەتوانی جێبەجێی بكات.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: عێراق شایەنی باشترینە

بابەتی دواتر

عومەر سەید عەلی: هیوادارین هەڵبژاردن لە خزمەت كۆمەڵانی خەڵكدا بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share