ئیلۆن مەسك 11 ملیار دۆلار زیانی بەركەوت

ئیلۆن مەسك

لە یەكەم هەفتەی ساڵی 2023ـدا، ئیلۆن مەسك سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا 11 ملیار دۆلار لە سامانەكەی لەدەست دا.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە، پشكەكانی كۆمپانیای تێسلا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی روویان لە دابەزینە، ئەوەش بە بەهای 11 ملیار دۆلار زیانی بە ملیاردێرە ئەمریكییەكە گەیاندووە و سامانەكەی بۆ 126 ملیار دۆلار كەمبووەتەوە.

زیانی دارایی ئەمجارەی مەسك، جێگیربوونی لە ریزبەندیی دووەمین سەرمایەداری جیهاندا زیاتر چەسپاندووە و ئێستا بێرنارد ئەرنۆی فەرەنسی بە 175 ملیار دۆلارەوە یەكەم دەوڵەمەندترین كەسی جیهانە.

لە كۆتایی ساڵی 2021ـدا مەسك گەیشتە ترۆپكی دەوڵەمەندی و بە 340 ملیار دۆلارەوە دەوڵەمەندترین كەسی جیهان بوو، بەڵام لە ساڵی 2022ـەوە بە چەند قۆناغێك سامانەكەی رووی لە كەمبوونەوە كردووە و ئەمڕۆ گەیشتە 128 ملیار دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی جی 20 و كۆنگرەی كۆپ 26 چییان پێدەكرێت؟
سەركردەكان ڕەشبینن لەوەی هەسارەی زەوی زیاتر بشێوێنن

لەگەڵ كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی وڵاتانی G20 و دەستپێكردنی كۆنگرەی كۆپ 26دا كە ئامانج لێی دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ قەیرانی ئاووهەوا،…
Total
0
Share