گۆرانیبێژێک لە کۆنسێرتەکەیدا گیانیلەدەستدا

راپەرێکی خەڵكی باشووری ئەفریقا لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکیدا لەسەر تەختەی شانۆ دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و گیانلەدەستدەدات.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کۆستا تیچی تەمەن 28 ساڵان، راپەری بەناوبانگی باشووری ئەفریقا لە میانەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی ساڵانەی ئەڵترا میوزیک لەسەر شانۆ و لەکاتی وتنی گۆرانییەکەیدا لەناو دەکەوێت بە زەویدا.

وەک لە گرتەکەدا دیارە دەتوانرێت ئەو راپەرە بخرێتەوە سەر پێ، بەڵام جارێکی دیکە دەکەوێتەوە و بە زویی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە.

دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خێزانی ئەو راپەرە مردنەکەی رادەگەیەنن بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرابکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share