تەندروستیی جیهانی: پەتایەکی نوێ لە هەر ساتێکدا بێت سەرهەڵدەدات

تیدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، لە هەر ساتێکدا پەتایەکی نوێ لە جیهاندا سەرهەڵدەدات و هۆشداریدا کە پێویستە رەشنوسێک بۆ رێککەوتن لەبارەی خۆپاراستن لە پەتاکان ئامادەبکرێت.

سەرۆکی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئێستا روودەدات بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی H5N1 (ئەنفلۆنزای باڵندە)مان بیردەخاتەوە، بەڵام رەنگە پەتای داهاتوو تەنها لە گۆشەیەکدا خۆی مەڵاس دابێت، و دەکرێت لە هەر کاتێکدا سەرهەڵبدات پێچەوانەی ئەوەی چاوەڕێمان دەکرد.

سەرۆکی رێکخراوەکە ئەو بەڵگەنامەیەی کە ئامادەکراوە لەلایەن دەستەی دانوستانکاری نێوان حکومەتەکان لە ژنێف بە رێککەوتنی نەوە ناوی دەبات و دەڵێت، تەواوبوونی دانوستانەکان لەمساڵدا رووداوێکی مێژوویی دەبێت.

بابەتی پێشتر

وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم کۆتایی دێت

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share