نوێترین زانیاری لەبارەی نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی قۆناغی باشی بڕیوە، دەشڵێت، تا بەهاری ساڵی داهاتوو کارەکانی کۆتایی دێت.

بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی قۆناغی زۆر باشی بڕیوە، لە سەرەتای دەستکردن بە کارەکانمان شەقامەکانی ناو پارکەکەمان قیرتاو کردەوە، بڕیارە چەند شەقامێکی دیکەشی قیربکەین، یارییە کۆنەکانی ناو پارکەکە لابراون و یاری نوێ دانراوە لە شوێنیاندا لە داهاتوویەکی نزیکدا یارییە وەرزشییەکانیش دەگۆڕین.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارکردن لە دەریاچەکەی ناو پارکەکە کارکردنی زۆری پێویستە، چونکە پێویستی بە کۆنکرێتکردن هەیە و جگە لەوەی چەند فوارەیەک لەناوەوەیدا دادەنرێت.

ئاشکراشیکرد، خۆی بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواوبێت، بەڵام پێشبینی دەکەم تا بەهاری داهاتوو پرۆژەکە تەواوبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژیار جەلال: ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان”. ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی…
Total
0
Share