پاککردنەوەی زمان سوودی تەندروستیی هەیە؟

ماوەی چەند رۆژێکە چالێنجی پاککردنەوەی زمان بە پارچەیەکەی کەوانەیی کانزایی یان پلاستیکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیپێکردووە، شارەزایانی بواری تەندروستیش باس لە سوودەکانی دەکەن بۆ تەندروستیی.

د. ساندیپ بادیل، پزیشکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان رایگەیاندووە، “پاککردنەوەی زمان سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی ناو دەم، دەبێتە هۆی پاککردنەوەی دەم لە بۆنی ناخۆش، پاراستنی تەندروستی پوک، رزگاربوون لە بەکتریای کەڵەکەبووی ناودەم”.

هاوکات کۆمەڵەی پزیشکی ددانی بەریتانی بڵاویکردەوە، “پاککردنەوەی زمان یەکێکە لە رۆتینە بەسوودەکانی پاراستنی تەندروستی دەم و ددان، دەکرێت پاککردنەوەی زمان بە فڵچەی ددان بێت”.

ئاشکراشی کرد، ” لەپاڵ پاککردنەوەی ددان بە فڵچە و دەرمانی ددان، پێویستە پاککردنەوەی زمان بکرێتە رۆتین لە رۆژێکدا دوو جار”.

 

بابەتی پێشتر

داڕمانی زەوی لە دوورگەیەكی ئیتاڵی قوربانی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: نەخواردنی نانی بەیانی ئەگەری مردن زیاد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share