سەرۆکی چین: لە پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن ئاڕاستەیەکی دروستمان هەڵبژاردووە

سەرۆکی چین، لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژەی بەوەکرد هەڵبژاردەیەکی دروست کراوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و واشنتۆن.

شی جینپینگ، سەرۆکی چین، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گڵۆباڵ تایمز رایگەیاند، “لە کاتێکدا لە قۆناغێکی مێژووییداین لەگەڵ ئەمریکا، پێکەوە هەڵبژاردەیەکی دروستمان کردووە”.

لە پرسیارێکی ئەو رۆژنامەیەدا سەبارەت بەوەی چین و ئەمریکا وەک رکابەر یان هاوبەش هەژمار بکرێن، سەرۆکی چین وتی: “ئەمە پرسیارێکی بنەڕەتی و هەمەلایەنەیە”.

چوارشەممەی ڕابردوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، یەکەمین دیداری ڕووبەڕووی خۆی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە دوای ساڵێک ئەنجامدا لە میانی بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی لوتکەی هاوکاری ئابوری ئاسیا و زەریای هێمن لە سانفرانسیسکۆ.

لە میانەی گفتوگۆکانی سەرۆکی چین و ئەمریکا، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر ئاستێکی یەکسان لە نێوان وەزارەتە سەربازییەکانی هەردوو وڵاتدا، لەوانەش کۆبوونەوەی کارکردنی وەزیرانی بەرگری، ڕاوێژکردن لەسەر پرسەکانی ئاسایشی دەریایی و ئەنجامدانی گفتوگۆی تەلەفۆنی لە ئاستی فەرماندەکانی ناوچەی شەڕدا، بێجگە لەوەش هەردووکیان بڕیاریاندا گفتوگۆیەک لەسەر ئاستی حکومەت بۆ پێشخستنی پڕۆژەکان لە بواری زیرەکی دەستکرد دەستپێبکەن.

بابەتی پێشتر

دوودڵی لەسەر دۆخی ناگیلسمان هەیە

بابەتی دواتر

لە پارێزگایەك پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share