سۆران عومەر: بۆ مانگی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق 991 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ مانگی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق 991 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە و دەپرسێت كورتهێنان لە كوێدایە؟

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق لە 4ی ئەم مانگەدا بڕی 231 ملیار و 604 ملیۆن دیناری نارد و لە 9ی تەمموزدا بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دیناری دیكەی ناردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەمڕۆ 676 ملیار و 36 ملیۆن دیناری مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكانی ناردووە كە دەكاتە 338 ملیار و 10 ملیۆن دینار بۆ هەر مانگێک.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “بۆ مانگی حوزەیران بەغداد بڕی 991 ملیار و 383 ملیۆن دیناری ناردووە و دەپرسێت كورتهێنان لەكوێدایە؟.. لە كاتێكدا مووچەی وەزارەتی كارەبا و پەرلەمانیش نەنێردراوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی فەرەنسا ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیاری هەڵوەشانەوە حکومەتی وڵاتەکەی واژوو دەکات

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share