پۆلیسێک بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لە دەستدا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی تەزوی کارەباوە پۆلیسێکی تەمەن 59 ساڵ لە ماڵی خۆی دەستکاری کارەبای کردووە و پاشان کارەبا گرتوویەتی و گیانی لە دەستداوە.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ” نیوەڕۆی ئەمڕۆ 26 ی ئازار، تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (علی سعید میران) لەدایکبووی 1962 پیشە  پۆلیسی سنور، دانیشتووی قەزای  کەلار  هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو”.

لەسەر شێوازی گیان لە دەستدانەکەی پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە، ” بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵی خۆیان دەستکاری کارەبای کردوە و لەئەنجامدا کارەباگرتویەتی و گیانی لەدەستداوە”.

لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ئەو کەسە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: دەتوانین بە حکومەتێکی یەکگرتوو و پەرلەمانێکی چالاک رووبەرووی مەترسییەکان ببینەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە حکومەتێکی یەکگرتوو و پەرلەمانێکی چالاک رووبەرووی مەترسییەکان ببینەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی…
Total
0
Share