هەولێر.. 16 بەنزینخانە بەهۆی خراپی کوالێتیی بەنزینەوە سزادران

لیژنەکانی پشکنین و چاودێریکردنی پارێزگای هەولێر، 16 بەنزینخانەیان سزادا کە دەستکاریی کوالێتیی بەنزینیان کردووە و بەنزینی خراپیان فرۆشتووە، لە دوو مانگی ڕابردووشدا 188 بەنزینخانە سزادراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو 16 بەنزینخانەیە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و خاوەنەکانیان سزادراون.

بەپێی پشکنین و بەدواداچوونی لیژنەکانی پارێزگای هەولێر کوالێتیی بەنزینی ئەو بەنزینخانانە دەستکاریکراون و بەنزینی خراپیان فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا 188 بەنزینخانە سزادراون، هەشت لەوانە چەندجارێک سەرپێچییەکانیان دووبارەکردووەتەوە و ناوەکانیان بڵاوکراوەتەوە.

ناوی بەنزینخانەکان:-

یەکەم/ وێستگەى هامان1

دووەم/ وێستگەى باواجى

سێیەم/ کۆک

چوارەم/ وێستگەى کوردستان/ 100 مەترى

پێنجەم/  وێستگەى دونیا/ حدید و خەشەب

شەشەم/ وێستگەى فیرارى

حەوتەم/ وێستگەى باز

هەشتەم/ وێستگەى ڕزگارى

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆری یەكێتی پێنج تیرۆریستی دەستگیركرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share