بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕوای تەواومان بە كاری پێكەوەیی و هاوبەشیی راستەقینە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا هەبووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێكی نەتەوە یەكگرتووەكان بە سەرۆكایەتیی كلاودیۆ كۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بۆ كاروباری سیاسی و هاریكاریی هەڵبژاردن كرد.

لە دیدارەكەدا پرسی هەڵبژاردن، ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، بەردەوامیی گفتوگۆی بوونیادنەرانەی لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەچوارچێوەی دەستوور و پاراستنی مافی هەموولایەك جەختیلێكرایەوە.

لەبارەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و بەڕێوەچوونی لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، پابەندین بەو وادەیەی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریكراوە و پێویستە هەموو لایەنەكانیتریش پابەندبن، دواخستن و دروستكردنی بەربەست لەبەردەم پڕۆسەكە نەك خزمەت ناكات، بەڵكو هەرێمی كوردستان بەرەو دۆخێكی نەخوازراو ئاڕاستە دەكات.

دۆخیی ئەمنی و هەوڵەكان بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە تەوەرێكیتری دیدارەكەبوو و لەو بارەیەوە سەرۆك بافڵ وتی، “هەڵوێستی ئێمە روونە و پشتگیریی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن دەكەین وەك باشترین بژاردە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەكە، رێز لە سەروەری و ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ دەگرین و پێشوازیی لە هەر هەوڵێكیش دەكەین كە ئامانجەكەی بەرقەراركردنی ئاشتی و كاری پێكەوەیی بێت لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان”.

لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان، سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەكرد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سیاسەتێكی نیشتمانی و پابەند پاراستن و بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان هەنگاوی ناوە، بڕوای تەواومان بە كاری پێكەوەیی و هاوبەشیی راستەقینە هەبووە لە بەڕێوەبردنی وڵات و ویستوومانە هەموولایەك لەچوارچێوەی دەستوور مافەكانیان پارێزراوبێت. پێویستە هەموولایەكیش ئەو راستییە بزانن تاكڕەوی لە بەڕێوەبردن و سیاسەتی فەرزكردنی ئیرادە بەسەرچووە و ئەوەی وڵات پێویستی پێیەتی، ئاشتی و ئارامی و فەراهەمكردنی ژیانێكی شایستەترە بۆ خەڵكە خۆڕاگرەكەی نەك ململانێی ناڕەوا.

بابەتی پێشتر

هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان: بەردەوامین لە پاراستنی خاك و خزمەتكردنی خەڵك و پارێزگاریكردن لە سەروەربوونی یاسا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رەواندز پاسێكی خوێندكاران وەرگەڕا

پەروەردەی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە ژمارەیەك خوێندكار برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران بڵاویكردەوە،…
Total
0
Share