توركیا هێرشی زەمینی بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردەوە

میدیای ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویكردەوە، چەكدارانی سەر بە توركیا هێرشیانكردووەتەسەر گوندى ئوم کێف لە سنوورى تلتەمر لە حەسەکە و فڕۆکەى بێفێرۆکەوانى تورکیا بە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، چەكدارانی سەر بە توركیا هێرشیانكردووەتەسەر گوندى ئوم کێف لە سنوورى تلتەمر لە حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان، شەڕڤانانى ئەنجومەنى سەربازیى تلتەمر وەڵامى هێرشەكەیان داوەتەوە و دوو چەكداری سەر بە توركیا کوژراون.

بەپێی هەواڵەكە، دوای کوژرانى ئەو دوو چەكدارە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیا بە ئاسمانى ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە.

لە دوێنێوە توركیا تۆپبارانی ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات، بەو هۆیەوە 13 ‏هاوڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی.‏

فەرماندەی هێزی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ‏ئاشكرایكردووە، لە ئێوارەی دوێنێوە سوپاى توركیا 30 تۆپى ئاراستەی ناوچەی زرگان ‏كردووه‌ له‌ باكوورى حه‌سه‌كه، به‌هۆیەوە دوو ژن و منداڵێك شەهید بوون.‏

بابەتی پێشتر

لەگەڵ 'چێوەی هەماهەنگی' حكومەتی نوێیان تاوتوێكرد<br> یەكێتی جەختی لە حكومەتێكی خزمەتگوزار كردووەتەوە

بابەتی دواتر

ناچاربوون ژەمی منداڵەكانیان كەمبكەنەوە<br> سیاسەتی دارایی ئەردۆغان توركەكانی برسیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی داوادەكات مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان

هاوسەرۆكی یەكێتی داوادەكات، مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان و دەربارەی چالاكوانە بەندكراوەكانی بادینانیش…
Total
0
Share