وەزیری ئاوەدانكردنەوە: کارکردن لە پڕۆژەی رێگای دوکان-رانیە دەستپێدەکاتەوە

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە کارکردن لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی رێگای دوکان-رانیە دەستپێدەکاتەوە.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا کارکردن لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی رێگای دوکان-رانیە (لە پردی هیزۆپ تاوەکو خەلەکان) دەستپێدەکاتەوە.

وتیشی، “لەئێستادا لە 45٪ی کارەکانی ئەو پرۆژەیە تەواو بووە”.

ئەو وتانەی وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئەمڕۆ لەمیانەی بەسەركردنەوەی پڕۆژەی رێگای دۆڵی بالیسان-دا بوو كە لە راگەیەندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە، بە رێگایەکی بازرگانی دادەنرێت و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین دەبەستێتەوە بە رێگای ھامڵتۆن و مەرزی حاجی ئۆمەران.

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی تازەلاوەکەی راپەڕین دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share