کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی تازەلاوەکەی راپەڕین دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی تازەلاوێک لە گەڕەکی راپەڕین راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت كە تازەلاوێکی تەمەن 15 ساڵان گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیپێکرد و دەرکەوت كە تۆمەتبار پێشمەرگەیە، هەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی و فەرمانی راستەوخۆی فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، تۆمەتبار دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرا.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار (ف ، ف ، م ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراق راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى: مانگانه‌ 300 ملیار دینار له‌ مووچه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و زیاده‌كه‌ى دیار نیه‌

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناهه‌قیه‌كى گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر سلێمانى ده‌كرێت، ده‌شڵێت، پێشتر نەوت بە كەمتر له‌ 20…
Total
0
Share