لە هەرێم هەنگاوەكان بۆ هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ عێراق دەستپێدەكەن

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیژنەیەك بۆ هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستیی تایبەت سەردانی بەغداد دەكات و دەشڵێت، “لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراقدا بۆ ئەو مەبەستە كۆدەبنەوە”.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشتر داوامانكرد لیژنەیەك بۆ هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستیی تایبەت لە هەرێمەوە سەردانی بەغداد بكات و ئامانجی لیژنەكەش بۆ سێ مەبەست بووە كە بریتییە لە هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستیی تایبەتی هەرێم لەگەڵ عێراق و تۆماركردنی ناوی خاوەنپێداویستیی تایبەتی نوێ و بابەتی چاودێریی خێزان.

وتیشی، “لە هەرێمی كوردستان كەمترین مووچەی خاوەنپێداویستیی تایبەت 150 هەزار دینارە و ئەگەر مووچەخۆر بێت 100 هەزار دیناری پێدەدرێت ،بەڵام لە عێراق كەمترین مووچە 250 هەزار دینارە و رێژەی كەمئەندام و منداڵ ئەژماردەكرێت و مووچەیان زیاددەكات و بۆ ئەو مەبەستە لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەیەكمان سەردانی بەغداد دەكات”.

بابەتی پێشتر

كارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

دەرفەتی دامەزراندن راگەیەندرا و هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share