سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە: بڕیاری پێدانی سیستمی پاتریۆت و بەرگری بە پێشمەرگە دراوە و لە کۆنگرێس قبووڵکراوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بڕیاری پێدانی سیستمی پاتریۆت و بەرگری بە پێشمەرگە دراوە و لە کۆنگرێس قبووڵکراوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە دەست وەزارەکەیان و ئاماژەی بەوەشکردووە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوامە.

سەرچاوەیەکی باڵا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە دەنگی ئەمریکای وتووە، “نیوەی خاڵەکانی لێكتێگەشتنی لەنێوان هاوپەیمانان و پێشمەرگە جێبەجێکراوە و ئەوەش جێگەی رەزامەندی هاوپەیمانان بووە، هەموو جۆرە هاوکاریەکی لۆجستی و راوێژکاری سەربازی و مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

لەبارەی پێدانی سیستمی پاتریۆت و بەرگرییەوە ئەوەی راگەیاندووە، “حکومەتی هەرێم پێشتر داوای کردبوو ئەمەریکا سیستمی پاتریۆت یان سیستەمی بەرگری بداتە هەرێمی کوردستان، بۆ وەستانەوە دژی ئەو مووشەکانەی لە هەرێمی کوردستان دەدرێت، دیارە ئەو داواکاریە تاوتوێ کرا و درا بە پنتاگۆن ئینجا درا بە کۆنگرێس بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدات، ئێستا بڕیاری لێدراوە و پڕۆژەکە قبوڵکراوە، بەڵام سیستەمەکە نەگەشتۆتە هەرێمی کوردستان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان شەڕەبەفر دەکەن

ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ڕۆژئاوای کوردستانیشی بێبەشنەکردووە و ئەمڕۆ کۆمەڵێک گەنجی دانیشتووی قامشلۆ لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان شەڕەبەفریان…
Total
0
Share