لە ئەمڕۆوە وەزارەتی کشتوکاڵ باج لەسەر هەنار و سێوی هاوردەکراو دادەنێت

لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزەوە تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلول بە سەرەتای پێگەیشتنی بەشێک لە میوە هاوینەییەکان لە هەرێمی کوردستان هەژماردەکرێت بۆ راگرتنی باڵانسی نرخی ئەو بەرهەمانەش وەزارەتی کشتوکاڵ باج لەسەر بەشێک لە بەرهەمە هاوردەکراوەکان دادەنێت.

هیوا عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەپێی رۆژمێری وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ئەمساڵ لە 15 ی ئابەوە باج لەسەر هاوردەکردنی سێو بە هەموو جۆرەکانییەوە تا 1 ی کانوونی یەکەم دەستپێدەکات بە بڕی 750 دینار بۆ هەر کیلۆیەک”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر لە ئەمڕۆوە تا رێکەوتی 15 ی کانوونی یەکەم باج لەسەر هەناری هاوردەکراو دادەنرێت بە بڕی هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک”.

پێشتریش وەزارەتی کشتوکاڵ باجی لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی هەڵوژە، قەیسی، قۆخ، ترێ، گێلاس و شلک دانابوو و بەشێک لەو بەرهەمانەش تا کۆتایی ئەمساڵ باجیان لەسەر لانابرێت، لەپێناو ساغکردنەوەی باشتری بەرهەمی جوتیارانی هەرێم.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئەمشەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسان: رێكخراوێك درۆ بەناوی سلێمانییەوە دەكات

لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسان، رایگەیاند، رێكخراوێك درۆ بەناوی سلێمانییەوە دەكات. لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، رایگەیاند، رێكخراوێك بەناوی…
Total
0
Share