پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

لەسەر بودجەی داهاتی کارەبا، پرۆژەی دانانی رووناککەرەوەی هەمیشەیی بۆ چەند شەقامێک لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8% ی كاره‌با به‌ بڕی زیاتر له‌ 105 ملیۆن دینار پرۆژه‌ی دانانی كویسك له‌ قڕگه‌ بۆ رووناكی له‌سه‌ر فیده‌ری 128ی به‌رده‌وام و گه‌یاندنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ شه‌قامه‌كانی (میتران، مامۆستایان، ئیسكان) جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 105 ملیۆن و 529 هەزار و 200 دینار، بڕیاره‌ له ‌ماوه‌ی 185 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

بابەتی پێشتر

نوسراو بۆ دامەزراندنى سێ یەکەمەکان بەرزکرایەوە

بابەتی دواتر

لەسەر سووتانی 100 دۆنم پووش و پاوان دوو کەس دەستگیرکران و درانە دادگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share