ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو كەسی دەستگیركرد كە دراوی ساختەیان پێبووە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێكیان دەستگیركردووە دراوی ساختەی پێبووە و ویستوویەتی ساغیبکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “هێزەکانمان لە سنووری ناحیەی تەکیەی کاکەمەند دوو کەسیان بەناوەکانی (م، س، ٳ) و (م، إ، م) دانیشتووی کەرکوک دەستگیرکردووە، دراوی ساختەیان پێبوە لەجۆری (100) دۆلاریی ئەمریکی كە بڕەکەی 2000 دۆلار بووە”.

باسی لەوەشكردووە، کەسێکی دیکەشیان بەناوی (ش، ح، م) دەستگیرکرد لە بنەچەدا خەڵکی پارێزگای ئەنبارە و ئێستا دانیشتووی ناحیەی بازیانە، دراوی ساختەی پێبووە لەجۆری پەنجا هەزار دیناریی عێراقی و ویستوویەتی لە بازاڕدا ساغیبكاتەوە.

تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەلایەن دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعشێکی دەستگیرکراو لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕووداوی بەندیخانەکەی حەسەکەوە هەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان پەیوەندی بە ڕووداوەکەی بەندیخانەی غوێرانەوە…
Total
0
Share