راگەیەندراوێك لە بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە پووش و پاوانی سنووری ناحیەی بلێ كەوتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاگاداركراینەوە لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە گوندی ناوداران لە سنووری ناحیەی بلێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئاگاداركردنەوە‌ تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانیی بلێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و سەرکۆنەی دەکەین

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان سەرکۆنەی ڕێگریکردن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە هەولێر دەکات و داوادەکات…
Total
0
Share