نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگى ئەیلول دیاریکرا

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئەیلول دیاریکرد، کە بریتیە لە 274 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەپێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە 274 دینار، لە کاتێکدا مانگى ئاب نرخى کێلۆوات هاوەرێک بە 276 دینار بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: رێگە نادەین بەرژەوەندیی هاوڵاتییان ببێتە قوربانیی چاوچنۆکیی قـ.ـاچاخچییەکان

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، لەپێناو تەندروستیی گشتیی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە هاتنەژوورەوەی مەوادی ماوەبەسەرچوو و کاڵای بێ…
زیاتر ببینە

كەنەدا لەبارەی زیندانیكراوانی بادینان: ڕاگەیاندنى ئازاد و سەربەخۆ بناغەی دیموکراسییە

باڵیۆزخانەی كەنەدا لە عێراق هاتە ڕیزی ئەو نێردە دیپلۆماسییانەی لە پەسەندكردنی سزای زیندانیكردنی چالاكوانانی بادینان نیگەرانن، ڕاگەیاندنى ئازاد…
Total
0
Share