شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشێك لەو هاوڵاتییانەی داواكارییان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان مامەڵەكانیان تەواوبووە لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانی بكەن.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكیدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەشێك لەو هاوڵاتییانەی كە داواكارییان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردبوو بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانیان، مامەڵەكانیان لەلایەن لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای (ژمارە 3ی ساڵی 2019 هەمواركراو) تەواوبووە و وەڵامی یەكلاكەرەوەیان لەسەر دراوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانە دەتوانن لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە سەردانی لیژنەی گوندەكان بكەن لە نهۆمی دووەمی سەرۆكایەتیی شارەوانی بەمەبەستی زانینی ئەنجامی داواكارییەكانیان.