بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار رێكارێك دەگیرێتەبەر و لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت

وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم بە نرخی رەسمی كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت، دەشڵێت، “هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە چەند رۆژی رابردوودا دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكی بووە كە بەشێك لە بازرگانەكان بە ناچاری لە بازاڕەكانەوە حەواڵەدەكەن”.

پێشتر بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستدەكرێت بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بۆ گەشتیاران و بۆ ئەو مەبەستەش كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران ئاگاداركرابوونەوە كە 14ی تەمموز دیاریكراوە وەك وادەی كۆتایی بۆ دەستكردن بە میكانیزمی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی رەسمی.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی بانكی ناوەندیی عێراق كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت كە ئەوەش پەیوەیستە بە گەشتكردن لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانەوە، بەڵام تارادەیەك كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

وتیشی، “بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پێویستە حەواڵەی دەرەكی دوانەكەوێت كە بەهۆی ئەو دواكەوتنەوە بەشێك لە بازرگانان ناچاربوون لە بازاڕی ئازادەوە حەواڵە بكەن و ئەوەش خواست لەسەر دۆلار زیاددەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر لە رێگای پلاتفۆڕم، واتا ئەو سەكۆ ئەلیكترۆنییەوە حەواڵەیان دەركرد و ئێستا بەشێكی راستەوخۆ لە رێگای بانكەكانە حەواڵەی دەرەكی دەكەن كە لۆدێكی زۆر لەسەر بانكەكان هەیە و بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەش پێویستە ژمارەی بانكەكان بۆ حەواڵە دەرەكییەكان زیادبكرێن.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دامەزراندنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 16 ملیار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share