بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە چەند رۆژی رابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیبوو.

بابەتی پێشتر

خشتەی مووچە راگەیەندرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا: بۆ ساڵی نوێی خوێندن داشكاندن لە كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بەردەوامدەبێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share