خشتەی مووچە راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوكردەوە كە بە دوو رۆژ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەهێندرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە رۆژی چوارشەممە 10ی تەمموز بە وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و رۆژی پێنجشەممە 11ی تەمموز بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كۆتاییدێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزارەتی كارەبا و سەرۆكایەتیی پەرلەمان لە خشتەكەدا نییە، لەبەرئەوەی تەموویلەكەیان لەبەغداوە نەهاتووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەی دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناونووسین بۆ چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات

ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا دەستبكرێت بە ناونووسینی چاودێرانی ناوخۆیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان…
Total
0
Share