راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە ئۆپەڕاسیۆنێكی هاوبەشدا لەگەڵ سوپای عێراق، كێوماڵی ناوچەی گوندەكانی كوشافی خواروو، كوشافی سەروو تا دەگاتە قەراغ زێی گەورە كران.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، ئەمڕۆ كاتژمێر 6:00ی بەیانی، لیوای 14ی پیادە، بە هاوبەشیی لەگەڵ هێزەكانی فیرقەی 14ی پیادەی سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵ كردنیان ئەنجامدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا ناوچەی گوندەكانی كوشافی خواروو، كوشافی سەروو تا دەگاتە قەراغ زێی گەورە، كێوماڵ كران و گەڕان و پشكنینیان بۆ ئەنجام درا”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئۆپەڕاسیۆنەكەی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق كاتژمێر 13:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆتاییهات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی: سەرۆک مام جەلال هۆکاری دامەزراندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بوو

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی: سەرۆک مام جەلال هۆکاری دامەزراندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بوو، ناونانی فڕۆکەخانەکە بە ناویەوە کەمترین…
زیاتر ببینە

برای هاوڵاتییە کوژراوەکەی وەرتێ: عەشیرەتی باڵەکایەتی لەبارەی تەقەکەرەکەوە بڕیاری کۆتایی دەدات

شەماڵ رەحمان، برای ئه‌و هاوڵاتییەی درەنگانی شەوی رابردوو له‌ ناحیه‌ی وه‌رتێ كوژرا، رایدەگەیەنێت، عه‌شیره‌تی باڵه‌كایه‌تی بڕیارده‌دات چی بکرێت.…
Total
0
Share