تەندروستیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا: بۆ ئاییندەش هاوکاری کارە هونەرییەکان دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ”بەشێوەیەکی ئاسایی هاوکاریی ستافی فیلمەکەمان کردوە، چونکە پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەبووە”.

لە روونکردنەوەکەدا تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ”لەبارەی بەکارهێنانی ئەمبوڵانس لە فیلمێک بۆ چەند خولەکێک لە سلێمانی بە مەبەستی گێڕانەوەی چیرۆکێکی سەردەمی کۆرۆنا، بەڕێوەبەراتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕوونی دەکاتەوە، بەشێوەیەکی ئاسایی هاوکاریی ستافی فیلمەکەیان کردوە، چونکە پەیوەندی بە تەندروستیەوە هەبووە”.

دەشڵێت، ”تەنها لە شوێنی نمایشەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئەمبوڵانسێک سوودی لێ وەرگیراوە و تەندروستیی سلێمانی بۆ ئاییندەش هاوکاری ئەو کارە هونەریانە دەبێت کە پەیوەندی بە تەندروستیی هاوڵاتییانەوە هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سەرۆك مام جەلال هەمیشە چەتری كۆكردنەوەی ناكۆكەكان و هەوێنی ئاشتی و پێكەوەژیان بوو

لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و جەختدەكەنەوە، “سەرۆك…
Total
0
Share