وەزیری پێشمەرگە: ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، دەبێت ئەمڕۆ لیژنەی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لە بەغدادەوە سەردانی هەرێم بکات.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەبێت ئەمڕۆ لیژنەی وردبینی لە بەغدادەوە بێت بۆ هەرێمی کوردستان و سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە بکات، بۆ ئەوەی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکاندا بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەردەکرێت.

وەزیری پێشمەرگە باسی لەوەش کرد، شەرمە لەنێو هێزەکانی پێشمەرگەدا حزبایەتی بکرێت بە پێوەر بە جێگای لێهاتوویی و ئازایەتی، پێشمەرگە چەند بەهێز بێت ئەوەندە مەترسی و شەڕ لە هەرێم دووردەکەوێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

نوێترین ئاماری سزادراوان لە چاکسازییەکانی هەرێم راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە دەرەوەی وڵات کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share