قوباد تاڵەبانی و جەلال شێخ ناجی كۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی و جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری کۆبوونەوە و پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان و پێویستیی هاریکاری نێوان دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێم و عێراق تاوتوێكران.

کۆبوونەوەکە، کە لە بارەگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری بەڕێوەچوو، تیایدا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێکرا و تەئکید لە یەکخستنی هەوڵ و هەماهەنگییەکان لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێم کرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی کوردستان، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەیدا هاتووە.

هەروەها بە گرنگییەوە پێویستیی هاریکاری نێوان دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێم و عێراق باسیان لێوەکرا و دووپات لە بەردەوامیان کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکان و بەرقەراترکردنی ئاسایش و سەقامگیری.

لە بەشێکی دیكەی کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی تری پەیوەست بە دۆخی ئەمنی و ئاسایش و ئارامی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و دوای هەڵسەنگاندنیان بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پشتیوانیی خۆمان بۆ رۆژنامەنووسانی وردبین و راستبێژ دووپاتدەكەینەوە

لە ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی رۆژنامەنووسانی وردبین و راستبێژ دەکەن. مەکتەبی سیاسیی…
Total
0
Share