نوێترین ئاماری سزادراوان لە چاکسازییەکانی هەرێم راگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی رایگەیاند، زیاتر لە پێنج هەزار سزادراو لە چاکسازییەکانی هەرێمدا هەن.

ئیحسان عەبدولرەحمان بابان بەڕێوەبەری چاکسازیی کۆمەڵایەتیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئێستادا پێنج هەزار و 466 کەس لە چاکسازییەکانی هەرێم هەرێمدا هەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، دوو هەزار و 311 کەس هاتوونەتە ناو چاکسازییەکان و لە هەمان کاتدا سێ هەزار و 934 کەس ئازادکراون.

ئاشکراشیکرد، 533 سزادراو لەناو چاکسازییەکاندا کاردەکەن، وەک درومان و سەرتاشی و باخەوانی و چێشتخانە و نانەواخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڕێ تۆفیق: عێراق سەرەداوی گرنگی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم دەستکەوتووە

بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رایگەیاند، لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان سەرەداوی گرنگ دەستکەوتوون. هاوڕێ تۆفیق، بەرپرسی پەیوەندییەکانی…
Total
0
Share