وەزارەتی پەروەردە وادەی کۆتاییهاتنی وەرزی خوێندنی راگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان وادەی کۆتاییهاتنی وەرزی خوێندنی ئەمساڵی دیاریکرد، هەروەها کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیشی راگەیاند.

بەپێی لێدوانی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ لە 29ی نیساندا تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلە ناکۆتاکان بەڕێوەدەچێت و بەر لە مانگی حوزەیران تاقیکردنەوەی هەردوو خولی وەرزی دووەم کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم لە دوای جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات و بەر لە 1ی حوزەیرانیش هەردوو خولەکە کۆتاییدێت.

وەزیری پەروەردە رایگەیاندووە، پشووی بەهارە لە 11ی مانگی ئازارەوە دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share