سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا یاسای ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا هەڵوەشاندەوە

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە یەکەمین بڕیاری خۆیدا یاسای ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا هەڵوەشاندەوە.

لە راپۆرتێکدا رۆژنامەی تێلێگراف ئاماژەی بەوەکردووە، ”کەیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، لە یەکەم رۆژی خولی سەرۆکایەتییەکەیدا یاسای ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن حکومەتی پێشووی پارتی پارێزگارانەوە پەسەندکرابوو”.

یاسای ناردنی پەنابەران بۆ رواندا لە 22ی نیسانی 2024 لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە پەسەندکرا کە بەشێک بوو لە پلانەکانی ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی پێشوو بۆ راگرتنی ئەو بەلەمانەی کە کۆچبەرانی نایاسایی دەگوازنەوە بۆ ئەو وڵاتە.

رۆژی هەینی، کۆشکی شاهانە بە رەسمی دەستنیشانکردنی کەیر ستارمەری وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا راگەیاند دوای ئەوەی لەلایەن پاشا چارڵسی سێیەمەوە راسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەت.

کەیر ستارمەر جێگەی ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی پارتی پارێزگارانی گرتەوە کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە پاشا چارڵز کرد دوای ئەوەی پارتەکەی کە بۆ ماوەی 14 ساڵ حوکمڕانی وڵاتەکەی کردبوو، لەلایەن پارتی کرێکاران و بە زۆرینەی دەنگ لە دەسەڵات دوورخرایەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا كێیە؟

بابەتی دواتر

زیانەكانی بەكارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
Total
0
Share