ئەوەی سەردانی چین بكات ناچار دەكرێت “لە كۆمەوە پشكنینی كۆرۆنای بۆ بكرێت”

كاربەدەستانی چین بڕیاریاندا، سەرجەم ئەو كەسانە ناچار بە پشكنینی كۆرۆنا لەڕێی كۆمەوە بكەن كە سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “The Times”ی بەریتانی، چین بە بیانووی ئەوەی پكشنین لەڕێی كۆمەوە وردترە بۆ ئاشكراكردنی كۆرۆنا، سەرجەم ئەو كەسانە ناچار بەو پشكینینە دەكات كە دەچنە وڵاتەكەی.

بەگوێرەی ئەو بڕیارە نوێیە، لە فڕۆكەخانەكانی چین بنكەی پشكنین بۆ ئەو مەبەستە دانراون.

بڕیارەكەی چین كێشەی بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەدا دروست كردووە، ئەو هەنگاوە بە “سوكایەتی” و “ئازاری دەروونی” ناودەبەن.

پێشتریش وڵاتی یابان نیگەرانیی خۆی دەربڕی و داوای لە چین كرد، دەست لەو كارەی هەڵگرێت، ئەمریكاش بە هەمان شێوە ناڕەزایەتیی خۆی بۆ ئەو بابەتە دەربڕیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: تیمی دانوستانکاری ئـ.ـێران لێمان دەپاڕێنەوە کە ڕێککەوتنیان لەگەڵدا بکەین

دۆناڵ ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ئـ.ـێرانییەکان لێمان دەپاڕێنەوە، چونکە سوپاکەیان تێکشکاوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە ئـ.ـێرانییەکان بەزوویی هەوڵی…
Total
0
Share