بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرایی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەنجێک لە چەمی سنکێ خنکاوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرایی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی گەنجەکە لە نەخۆشخانەی قەڵاچوالانە و تیمێکی سەنتەرەکەیان بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی بەڕێکەوتوون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو گەنجەی خنکاوە لەدایکبووی ساڵی 2003 بووە و دانیشتووی گوندی چنارەی شێخەڵمارێنە لە سنووری قەزای شارباژێر.