هەولێر.. لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل شەڕەتەقە لەنێوان دوو دراوسێ دروست بووە

لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەنێوان دوو دراوسێ لە گەڕەكێكی شاری هەولێر، شەڕەتەقە دروست بوو، پۆلیس چووەتە شوێنی ڕوداوەكە و “كەسێكیش بریندار بووە”.

ئەمرۆ چوارشەممە 24ی شوبات، پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، پاش ئەوەی بە بوونی شەڕەتەقەیەک لەنێوان دوو دراوسێدا لە گەڕەکی (كوران) ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە”.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشكردووە، “دەرکەوتووە کەوا کێشەکە لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بووە، کە کەسێک بە ناوی (ع.م.ح) پیشە کاسب، بە چەكی جۆری كڵاشنكۆف تەقەی کردووە و کەسێکی بە ناوی (سەردار ڕەسوڵ عوسمان) بریندار کردووە”.

تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیر کراوە و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی کوردستان کرا، وەك لە پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد هۆشیار: هیچ کێشەیەک بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دروستنەبووە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، دروستبوونی کێشە لە سیستمی مایکرۆسۆفت هیچ کاریگەری لەسەر کارکردنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم و گەشتە ئاسمانییەکان…
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: پارە لە بەردەستدا بێت و بەشی دوو مووچە بكات بەسەر فەرمانبەراندا دابەشیدەكەین

جوتیارعادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێدەكەین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشە ‌بودجەی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share