پۆلیسی راپەڕین: کەسێکمان دەستگیرکرد کە خۆی وەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ناساندووە و هەڕەشەی کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە رانیە کەسێک دەستگیرکرا کە خۆی وەک کارمەندی هێزی ئەمنی ناساندبوو، هەڕەشەی لە کەسێک کردبوو و داوای کاری نەشیاوی لێکردبوو.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕیندا ئەوەش هاتووە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هەڕەشەلێکراوەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارە نادیارەکە دەرچوو، دواتریش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، کەسەکە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دادوەر بڕیاری راگرتنی بەگوێرەی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی دەرکردووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیایەکی دیکە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکات

بڕیارە گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیایەکی دیکەی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێبکات. دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

رۆژنامەی حورییەت: مانگی داهاتوو پـەکەکە دەستدەکات بە پرۆسەی چەکدانان

رۆژنامەی حورییەت-ی تورکی بڵاویکردووەتەوە، مانگی داهاتوو، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ دەستکردن بە پرۆسەی چەکدانان. رۆژنامەکە…
Total
0
Share