قائیمقامیەتی سلێمانی درەنگانی شەو خواردنگەیەکی داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی تێیدا درەنگانی شەوی رابردوو خواردنگەی خاوێن لە گەڕەکی کارێزەوشک داخرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی و خراپ ئامادەکردنی خواردنەکان، لیژنە هاوبەشەکان درەنگانی شەوی رابردوو خواردەمەنی خاوێنی لە کارێزەوشک نزیک مزگەوتی شەفیق بەگ داخست”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی راپۆرتی لیژنەی رێستۆرانت، سەرەڕای نەبوونی مۆڵەتی قائیمقامیەت، ئەو خواردەمەنییە هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نەبووە و بەشێوەیەکی زۆر ناتەندروست خواردنی تێدا ئامادەکراوە”.

ئاشکراشیکرد، “بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە تەواوی خواردەمەنییەکانی لەناوبران راستەوخۆ خواردنگەکەش داخرا و بڕیاردرا رێگە بەکردنەوەی نەدرێت تا هەموو مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: باشترین ڕێگا بۆ بەرگرتن لە كۆچكردنی گەنجان بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی كاری زیاترە

جێگری سەرۆك وەزیران جەختدەكاتەوە باشترین ڕێگە بۆ بەرگرتن لە كۆچكردنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات گەشەپێدانی ئابوری و بەهێزكردنی…
Total
0
Share