بەڕێوەبەرایەتیی KMCA: ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت کە مەترسیی گەورە بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات و خۆتانی لێ بەدووربگرن

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی KMCA ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەچڕی ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت بەناوی پاودەری مابێرمی هیندی بۆ مەبەستی درێژکردنی باڵا کە بەرهەمێکی ساختە و رێگەپێنەدراوە، هاوکات ماددەی شاراوەی تێدایە کە مەترسیی گەورە لەسەر تەندروستیی بەکارهێنەر دروستدەکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە ئەو بەرهەمە لە وێبسایتە جیهانییەکانیش ریکلامی بۆ کراوه، خۆتان بەدووربگرن لە کڕینی چونکە ئەو جۆرە وێبسایتە ئۆنلاینە گەورانە بەردەوام لەلایەن دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا و وڵاتانی پێشکەوتوو ئاگاداردەکرێنەوە کە ئەو بەرهەمانەی بە ئۆنلاین ریکلامیان بۆ دەکەن ساختەن، پڕن لە ماددە و دەرمانی شاراوە، پێچەوانەی یاساکانی دەرمان و خۆراکن و کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی بەکارهێنەر دروستدەکەن.

جەختیش دەکاتەوە، پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداربن ئەو بەرهەمە ساختانە لە رێگای جیاوازەکانەوە بۆ فرۆشتن پێشکەشدەکرێن، لەوانە؛ ئینتەرنێت، بازاڕە گەورەکانی ئۆنلاین، سۆشیال میدیا، ئیمێڵ، پۆست، ساڵۆن و دووکانی گیادەرمانی.

ئەوەش دەخاتەڕوو، بەرهەمی دەرمانسازی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی و کێشەی تەندروستی لەڕێی راوێژی پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن و دەرمانیش دوای راوێژی دەرمانساز لە دەرمانخانەکان بکڕن، تەنها ئەو دەرمانانە بەکاربهێنن کە ستیکەری KMCA – وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێكی نوێی حكومەتی هەرێم دەربارەی هەژماری من

بابەتی دواتر

حکومەتی نوێی بەریتانیا پێکهێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share