وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنمایی وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی 12-ی لە زانکۆ حکومییەکان بڵاوكردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی 12-ی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕێنماییەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی 12-ی ئامادەیی بەپێی چەند بنەمایەکی زانستیی عەدالەت ئامێز و لەسەر بنچینەی کێبڕکێی کۆنمرە لەنێوان تێکڕای خوێندکاران دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “مەرج نییە هەموو خوێندکارێک کە فۆڕم پڕدەکاتەوە وەربگیرێت، هەروەها وەرگرتن لە بەشەکان بە شێوازی وەرگرتنی ناوەنديی و بە هەژمارکردنی سیستمی کریدت بۆ هەموو کۆلێژ و بەشەکان جێبەجێ دەکرێت، جگە لە کۆمەڵەی پزیشکی”.

هەر بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتەكە، ئەگەر خوێندکار ناوی لەهیچ کۆلێژێک دەرنەچوو بەهۆی کەمی کۆنمرەکەی، لیژنەی ناوەندی وەرگرتن هەڵدەستێت بە دابەشکردنی ئەو خوێندکارانە بەسەر ئەو زانکۆ و پەیمانگایانەی کە کورسی بەتاڵیان هەیە لەسەر بنەمای کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو.

ڕوونیشیكردووەتەوە، خوێندكارانی 12ـی ئامادەیی، مافیان نییە لە یەککاتدا لە زانکۆ یان پەیمانگەیەکی حکومی و زانکۆ یان پەیمانگەیەکی ناحکومیش بخوێنن.

لەم لینكەوە دەقی رێنماییەکان بخوێنەوە

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی ئێران: بەهۆی قەیرانەوە خەڵكی گۆشتی مەڕ ناخەنەسەر سفرەكانیان

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لوتکه‌ی له‌ سیتی برده‌وه‌ و ڕیاڵ یه‌که‌م دۆڕاندنی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share