راگەیەندراوێكی نوێی حكومەتی هەرێم دەربارەی هەژماری من

لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان، پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی “هەژماری من” راگەیاندووە و دەڵێت، هەشت بانکە بەشداربووەکەی پرۆژەكە لەلایەن کۆمپانیاکەیانەوە گرەنتی کراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان، کە گرنگی بە متمانەی بانکی و پاراستنی سەرمایەی خەڵک لە بانکەکان دەدات، بە شێوەیەکی رەسمی پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی “هەژماری من” راگەیاند و نووسیویەتی، هەشت بانکە بەشداربووەکەی “هەژماری من” لەلایەن کۆمپانیاکەیانەوە گرەنتی کراون.

فەرمانگەكە دەشڵێت، كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەداوە “هەشت بانک لە دەستپێشخەریی (هەژماری من) بەشدارن، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکرد. ئامانجی پڕۆژەکە مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و بەرزکردنەوە و پەرەپێدانی ئابورییە لە هەرێمی کوردستان و خێراکردنی پرۆسەی گۆڕانکاریی ئەلیکترۆنییە لە خزمەتگوزارییە حکومییەکاندا”.

دووپاتیشیكردەوە، تاکوو ئێستا هەشت بانکی فەرمی بەشدارییان لە پرۆژەی “هەژماری من” کردووە، کە بریتین لە (BBAC, TBI, BOB, IDB, RTB, NBI, Cihan Bank, IIB).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێك بۆ بنبڕكردنی سواڵكردن دەستپێدەكات

قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوكاری لایەنە پەیوەندییدارەكان هەڵمەتێك بۆ بنبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن دەستپێدەكات. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی تێیدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەڵەبجەوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، شەقامی گشتیی سەنتەری شارەکە فراواندەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە…
Total
0
Share