سوناك كۆشكی داونینگ-ی جێهێشت

ریشی سوناك دەست لەكاركێشانەوەی راگەیاند و بۆ دواهەمین جار وەك سەرۆك وەزیران، كۆشكی داونینگ-ی جێهێشت.

ریشی سوناك، سەرۆكی پارتی پارێزگاران و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە كۆشكی داونینگ لە لەندەن دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند، ئەمەش پاش ئەو ئەنجامەی پارتەكەی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی دوێنێی وڵاتەكەی بەدەستیهێنا و تیایدا لە بەرامبەر پارتی كرێكارانی بەریتانیا بە سەرۆكایەتیی كەیر ستارمەر تووشی شكستێكی گەورە هات.

سوناك وتی، “هەوڵی باشكردنی ئابوری و گۆڕانكاریم لە شانشینی یەكگرتوو دا و سنوورمان بۆ گۆڕین، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە ئیرلەندای باكوورەوە هەیە، دانا”.

ئەوەشی خستەڕوو، باوەڕم وایە ستارمەر هەوڵی گەورە لە پۆستە نوێیەكەیدا دەدات و، پێویستە هەمووان پاڵپشتی بكەن.

سوناك ئاماژەی بەوەشدا كە دەست لە پۆستی سەرۆكی پارتی پارێزگارانیش دەكشێنێتەوە، بەڵام بەمزوانە نا.

دوای تەواوكردنی وتەكانیشی بۆ رۆژنامەنووسان، بۆ دواهەمین جار وەك سەرۆك وەزیران داونینگ ستریت-ی جێهێشت.

بەپێی میدیاكانی بەریتانیا شا چارلزی سێیەم، پادشای شانشینی یەكگرتوو گەیشتووەتە كۆشكی باكینگهام وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشوازی لە دەستلەكاركێشانەوەكەی سوناك و دیاریكردنی كەیر ستارمەر- بە سەرۆك وەزیرانی نوێ و داهاتووی بەریتانیا.

دوێنێ هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی بەریتانیا بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەكان پارتی كرێكاران نزیكەی 410 كورسی لە كۆی 650 كورسیی ئەنجومەنی گشتی بەدەستهێناوە، پارتی پارێزگارانیش نزیكەی 120 كورسی بردووەتەوە.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

پێتوایە ببێتە ئەستێرەیەكی جیهانیی تۆپی پێ؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆریا مووشەكێكی دیكەی هەڵدا

كۆریای باكوور لانیكەم مووشەكێكی بالیستی بۆ ئاوەكانی نزیك كەناراوەكانی ڕۆژهەڵاتی هەڵدا، كە نوێترینە لە زنجیرەی تاقیكردنەوە مووشەكەكانیدا. دەستەی…
Total
0
Share