ئەنفلۆنزای تەماتە بڵاوبووەوە و 80 منداڵ تووشبوون

لە هیندستان ئەنفلۆنزای تەماتە بڵاوبووەوە و تاوەكو ئێستا نزیكەی 80 منداڵ تووشبوون و لە ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدان.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر منداڵێك تووشی ئەنفلۆنزای تەماتە دەبێت پەڵەی سوور لە جەستەی دەردەكەوێت و تووشبووەكە دووچاری ئازار دەكات.
لێكۆڵینەوە پزیشكییەكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایانكردووە، ئەنفلۆنزای تەماتە بە خێرایی دەگوازرێتەوە و یەكێكە لە نەخۆشییە درمەكان.
ئەم ئەنفلۆنزایە زۆربەی جار تووشی منداڵانی تەمەن 1-9 ساڵان دەبێت. بەڵام لە پێگەیشتوواندا دەگمەنە، بەوپێیەی بەهێزیی سیستمی بەرگریی جەستەیان ڕێگردەبێت لە تووشبوونیان.
تووشبووی ئەم نەخۆشییە پلەی گەرمیی جەستەی بەرزدەبێتەوە، زۆربەی جاریش سوورێژە، ئاوڵە و وشكبوونەوەی پێستی لەگەڵدایە لەگەڵ دەركەوتنی زیپكە و لیری سوور بەسەر شوێنە جیاجیاكانی جەستەوە.
بەهۆی بازنەییبوونی لیرەكان و ڕەنگی سووریانەوە، ئەم حاڵەتە تەندروستییە ناوی “ئەنفلۆنزای تەماتە”ـی وەرگرتووە بەبێ ئەوەی پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی بە تەماتە یاخود خواردنی تەماتەوە هەبێت.

ئەم ئەنفلۆنزایە بە درم دادەنرێت، واتە دەگوێزرێتەوە و پێویستە تووشبووانی داببڕێندرێن، تاكو ئەوانی دیكە تووش نەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەنگی تەلەفۆنی سەركردەكان دەتوانێت تانكەكان لە ئۆكرانیا بێدەنگ بكات؟

سەرەڕای چڕیی پەیوەندییە تەلەفۆنییە دیپلۆماسییەكان بۆ كەمكردنەوەی دژواریی بارودۆخی ئۆكرانیا، بەپێی وتەی شارەزایان هێشتا ئەو پەیوەندییانە ئەنجامیان لێنەكەوتووە،…
Total
0
Share