داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان زیاتر لە 17 ملیار دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە کە بڕەكەی 17 ملیار و 80 ملیۆن و 814 هەزار و 383 دینارە.

هەر بەپێی ئامارەكە داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی پێشتر بە رێژەی نزیكەی 11% و بە بڕی نزیكەی 2 ملیار دینار كەمیكردووە.

سایتەكە روونیكردووەتەوە، داهاتی هەفتەی رابردوو زیاتر لە 19 ملیار دینار بووە.

رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پێشتر

پلەی گەرمی 5 پلە بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

سوناك كۆشكی داونینگ-ی جێهێشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ ئەردۆغان چارەسەربکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ…
Total
0
Share