زانکۆی سلێمانی بۆ ئەمساڵ بەشێکی نوێی بۆ دەرچوانی ئامادەیی و پەیمانگاکان تێدا بەردەست دەبێت، کە بەشێکی نوێیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و لە ئێستادا بازار پێداویستییه‌كی زۆری بە شارازایانی ئەم بەشە هەیە، ئەویش بەشی گرافیک دیزاینە.
گرافیک دیزاین، وەک بەشێکی کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی پێشوازی لە خوێندکاران دەکات، کارێکی هاوبەشە لەنێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆی بريمن له ئەڵمانیا و بە هەماهەنگی دامەزراوەی دادی ئەڵمانی (DAAD) و پەیمانگەی گۆتە، کراوەتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی خودی بەشەکە، خوێندن له‌م به‌شه‌دا به‌بێ به‌رامبه‌ره و به زمانی ئینگلیزی وانه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستای به توانای ئه‌ڵمانی و زانكۆی سلێمانی ده‌وترێنه‌وه.
کردنەوەی ئەم بەشە هەوڵێکە بۆ بەرهەمهێنانی کادری تەکنیکی و پسپۆری بواری گرافیک دیزاین کە لە ئێستادا بازار پێداویستییه‌كی زۆری پێیان هه‌یه و هەوڵێکە بۆ چالاککردنەوەی رۆڵی زانکۆکان لە گەشەپێدانی ئابوری و دۆزینەوەی هەلیکار بۆ گەنجان لە عیراق و هەرێمی کوردستان.
ئەوەش روونکراوەتەوە، لە بەشەکەدا، فێرخوازان فێری زمانی ئه‌ڵمانی ده‌كرێت كه ده‌توانن دوای كۆتایهاتنی خوێندنه‌كایان له زانكۆكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا درێژه به خوێندن بده‌ن.