چەند رێنماییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە لەبارەی سکچوون و رشانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەکی بۆ خۆپارێزی لە پەتای سکچوون و رشانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بە بەردەوامی دەستەکانتان بە سابوونی شل بشۆن.

لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی سلێمانیدا ئەوەشهاتووە، پێویستە هاوڵاتییان چەند رێنماییەک جێبەجێبکەن بۆ خۆپارێزی لە پەتای سکچوون و رشانەوە و ئەمانەن:

پاککردنەوەی تانکی ئاوی خواردنەوەی ماڵەکان بە بەردەوامی بەلایەنی کەمەوە شەش مانگ جارێک، بە بەردەوامی سەری تانکییەکە داپۆشراوبێت.

شوشتنەوەی سەوزە و میوە بەباشی و بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆن یان خوێ یان هەر پاکژکەرەوەیەکی دیکە و پێداکردنی ئاوێکی زۆر.

دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەسگێڕەکان و خواردنی سەر عەربانە.

دڵنیابوونەوە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و تەنها ئاوی بەلۆعە بەکاربهێنن بۆ خواردنەوە و ئەگەر نەبوو ئەوا ئاوی کارگەکان، ئەگەریش ئاوی بیر بوو دەبێت بە باشی بیکوڵێنن.

شوشتنی دەستەکان بە بەردەوامی بە سابوونی شل بەتایبەتیش پێش نانخواردن، ئامادەکردنی شیر و خواردن بۆ منداڵ، بەکارهێنانی دەرمان و هەڵسوکەت لەگەڵ نەخۆش و پاش چوونە تەوالێت، نانخواردن، هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆش و پاککردنەوەی منداڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەری ڤاكسیننەكراو مانگانە چوار پشكنین نەكات مووچەكەی ڕادەگیرێت

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت، دەبێت هەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكات، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت. دكتۆر…
Total
0
Share