هەوڵی یەکخستنی میلاکاتی هێزەکانی 70 و 80 دەدرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزارەتەکەیان و وەزارەتی پێشمەرگە کراوە بۆ یەکخستنی میلاکاتی هێزەکانی 70 و 80 .

سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە بەرواری 8ی ئازار، وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل  وەزیری پێشمەرگە كردووە و لە میانی كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی باسی لە گرنگی پرۆژە یاسایی 2021 كردووە و لەو چوارچێوەیەشدا یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 بوون.

لە كۆبوونەوەكە هەریەك لە فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و چەندین پلەدار و ئەفسەری هێزەكانی 70 و 80 بەشداری بوون.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، هەوڵەكانی لایەنەکانی بە گرنگ زانیووە تا لە چوارچێوەی پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2021 میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 دیاری بكرێت و یەكبخرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ڕێکارەکانی کۆرۆنا بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر: سێ تەقەکەر دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 42 کاتژمێری داهاتووی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ…
Total
0
Share