بەهۆی کۆترێکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ چووەتە سەر بینایەکی بەرز تا کۆترێک هەڵفڕێنێت، بەڵام کەوتووەتە خوارەوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین زانیاری لەبارەی ڕوداوەکەوە دەخاتە ڕوو و ڕایدەگەیەنێت، ” پاش ئەوەی 6ی نیسانی ئەم مانگە گەنجێک بەناوی ( هـ . ک . ق ) لەدایک بووی ساڵی 2002 پیشەی کاسب لەسەر تەلاری کتێبخانەی گشتی قەڵادزێ بەربویەوە لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ چارەسەری سەرەتایی بۆ کراو پاشان بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە .ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا

بە وتەی شایەتحاڵان ڕوداوەکە کاتێک ڕویداوە کە ئەو گەنجە چۆتە سەربانی کتێبخانە بەمەبەستی فڕینی یەکێک لە کۆترەکانی، بەڵام کەوتوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە و سەرەڕای گەیاندی بە نەخۆشخانە دوای سێ ڕۆژ گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: یەکێتی لەکاتی پێویستدا کاندیدی سەرۆککۆمار یەکلاییدەکاتەوە  

زیاد جەبار، رایگەیاند، یەکێتی لەکاتی پێویستدا کاندیدی سەرۆککۆمار یەکلاییدەکاتەوە زیاد جەبار، بەرپرسی بۆردی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدرێت

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە دەباشان کۆبووەوە. بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە،…
Total
0
Share