رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان حەوت ئۆتۆمبێدا روویدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “رووداوەكە لە گەلی عەلی بەگ نزیك بازگەی بێخاڵ لە نێوان حەوت ئۆتۆمبێل روویداوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، حەوت ئۆتۆمبێل لە گەلی عەلی بەگ نزیك بازگەی بیخاڵ پێكیانداداوە كە ئۆتۆمبیلی جۆری مێرسدیس ئەتیكۆ كرێن خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری كیا مۆتۆرس دووتەنی، شۆڤرلێت مالیبۆ، ئێم جی، هۆندا ئەلنترا، نیسان سەنی و شۆڤرلێت ئەمبولانس كە رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رووداوەكە بۆ كەمتەرخەمیی شوفێری ئەتیكۆكەوە بووە كە پابەندی رێنمایەكانی هاتوچۆ نەبووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم پەیامێك ئاراستەی مووچەخۆران دەكات

بابەتی دواتر

شەش خۆراکی سپی کە دەبێت ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرە و فشاری خوێنیان هەیە لێی دووربکەونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق بەڵێنێك بە هەرێم دەدات

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق ئامادەیی دەربڕیوە دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە…
Total
0
Share