ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركردبوو، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.